ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک ٢٠٠ کەسی تێپەڕاند

لە شاری کەرکوک ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەوە و بەربەستی ٢٠٠ تووشبووی تێپەڕاند.

دوای ئێواری ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمرۆ ١٤ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٦٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە لەگەل ٢ حاڵەتی مردن و ئەمرۆ تەنها ٦ حاڵەتی چاکبوونەوە هەبووە لە کەرکوک.

ئەم تۆمارکردنە نوێیەی ئەمرۆی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە کەرکوک بۆ ٢١٩ تووشبوو بەرزکردەوە.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شاری کەرکوک ٣٧٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ٣٧٨ کەسە کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان ١٥٦ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە تا ئیستا ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، لە ئیستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٢١٩ کەسە."

ز.ش